سبەینێ هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغلۆ پەخش دەکرێت
کاتژمێر 09:00ـی شەوی دووشەممە، 18-11-2024، هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە شاشە و پلاتفۆرمەکانی کوردستان24 پەخش دەکرێت.
لە هەڤپەیڤینەکەدا، کە لەلایەن حاکم فەرهادەوە پێشکەش دەکرێت، باس لە پەیوەندییەکانی هەولێر – ئەنقەرە، پرۆسەی نوێی ئاشتی، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، شەڕی غەززە و لوبنان، بارودۆخی ناوچەکە و چەندان پرسی گرنگی دیکە دەکرێت.