هەڤاڵ ئەبوبەکر: رەوشەکە وابڕوات دەبێت هاووڵاتییان ماڵەکانیان بکەنە نەخۆشخانە
"لەسەر دوو بنەمای تازە ئیش دەکەین"
K24 - هەولێر
رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بەراورد بە شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاترە، بەجۆرێک 2%ـی تووشبووان گیانیان لەدەستداوە، پارێزگاری سلێمانیش هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر رەوشەکە وابەردەوام بێت و (خۆپارێزی نەکرێت)، "دەبێت هاووڵاتییان ماڵەکانیان بکەنە نەخۆشخانە".
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان 24، نوێترین رێکارەکانی خۆپارێزی لە سنووری پارێزگاکەی ئاشکرا کرد و، گوتی "لەسەر دوو بنەمای تازە ئیش دەکەین، یەکەمیان تووندکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لەلایەن دامودەزگاکانی دەوڵەت، دووەمیان بەرزکردنەوەی ئاستی خۆپارێزیی هاووڵاتییان لەلایەن خۆیانەوە".
لە بەشێکی دیکەی وتەکانی، پارێزگاری سلێمانی روودەکاتە هاووڵاتییان و دەڵێ "بەڕاشکاوانە لێرەوە دەیڵێم: هیچ گلەییەک مەکەن و هیچ خەمساردییەک مەنوێنن، لە هەرشوێنێک پابەندی رێکارە تەندروستییەکان نەبن، ئەو شوێنە دادەخەین، ئەگەر ئەو شوێنە زیانی بە تەندروستیی گشتیش گەیاندبێت، رووبەڕووی رێکاری یاساییان دەکەینەوە".
ئەمڕۆ لە کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەوە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکرێنەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر لەمبارەیەوە دەڵێ "پێویستە لەو شوێنانەی دەکرێنەوە، دەستکێش و دەمامک هەبن، هەروەها کەرەستەی خۆپاکژکردنەوە ئامادەکرابێت و مەتر و نیوێک لەیەکدی دوور بن، نابێت لە هیچ شوێنێک بەریەککەوتن و قەرەباڵغی دروست ببێت، لە هەرشوێنێک ئەگەر مەرجەکانی دیکەش هەبوون بەڵام قەرەباڵغی دروست ببوو، ناچارین دایبخەین".
هەڤاڵ ئەبوبەکر هۆشداری دەدات لەوەی "هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، بەهۆی داخوازییەکانی هاووڵاتییانەوە بووە، بەڵام ئەرکی خۆپارێزییەکە دەکەوێتە ئەستۆی ئەوان. من دڵنیایان دەکەمەوە، ئەگەر ئەو رەوشە بەردەوام بێت و ئەوان خۆیان نەپارێزن، ئێمە لە هەموو پارێزگای سلێمانی تەنیا جێگەی 250 نەخۆشمان هەیە و، تەنیا 60 ئامێری هەناسەدانی دەستکردمان هەیە، رەوشەکە وا بڕوات؛ دەبێت خەڵک ماڵەکانیان بکەنە نەخۆشخانە و، دەبێت ئێمە تەنیا ئەوانە لە نەخۆشخانە وەربگرین، کە رەوشی تەندروستییان زۆر زۆر خراپە".
تاوەکو ئێستا 448 کەس لە سنووری پارێزگاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون و، 11 کەسیان گیانیان لەدەستداوە بەجۆرێک تەنیا لە رۆژی 31-5-2020 بە تۆمارکردنی 102 تووشبوو لە یەک رۆژدا، ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی گەیشتە لووتکە.