داواكاری گشتی سكاڵای لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار كرد

داواكاری گشتی سكاڵای لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار كرد

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەك لە داواکاری گشتی بە كوردستان24ی راگەیاند: "داواكاری گشتی سكاڵای لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکرد".

شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی گرووپەكانی نالیا كە چەندین پڕۆژەی نیشەجێبوون و كەناڵی راگەیاندن و چەندین پڕۆژەی دیكە لەخۆ دەگرێت، تۆمەتبارە بە نەدانەوەی قەرزەكانی حكومەت، كە پێشتر بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە پێیدراوە و تائێستاش پارەی چەند خزمەتگوزارییەكی بە حكومەت نەداوە. ھەروەھا تائێستا لەلایەن ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان تۆمەتبارە بە نەدانەوەی پارەی خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند.

ھاوكات لەم چەند رۆژەی دواییدا شاسوار عەبدولواحید بە ھاندانی خەڵك بۆ ساردبوونەوە لەسەر رێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمەتبارە.