ئەنجومەنی وەزیران دانوستاندن لەگەڵ بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی تاوتوێ دەكات
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە:
- خستنەڕووی راپۆرتی تەوەر و وردەکارییەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
- خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
- گفتوگۆکردن لە سەر رەشنووسی چەند پڕۆژە یاسایەک.
.jpg)





