زێدان خه‌رێكی رێكخستنه‌وه‌ی 10 چه‌كه بههێزهكهیهتی
زێدان هه‌موو چه‌كه مه‌ترسیداره‌كانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، زینه‌دین زێدان له ئێستادا زۆربه‌ی چه‌كه كاریگه‌ره‌كانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به وردی خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یه‌تی.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وێنه‌ی 10 یاریزانی ریال مه‌دریدی له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی داناوه و نووسیویه‌تی: زێدان چه‌كه كاریگه‌ره‌كانی هێڵی پێشه‌وه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وه‌ستانی خوله‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌گه‌رچی زیانی بۆ دارایی یانه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام به‌سوود بۆ یاریزانه پێكراوه‌كان شكاوه‌ته‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ماركۆ ئاسێنسیۆ له پێكانه درێژخایه‌نه‌كه‌ی رزگاری بووه و دوای زیاتر له 8 مانگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه راهێنانه‌كان، هه‌ریه‌كه له لوكا یوڤیچ و رۆدریگۆش له پێكانه‌كانیان چاكبوونه‌ته‌وه و رۆژانه هاوشانی یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ مه‌شقه‌كانیان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: زێدان 10 یاریزانی بۆ هێڵی پێشه‌وه له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام چانسی یاریكردن زیاتر به‌ر له بێنزێما، هازارد و ئاسێنسیۆ ده‌كه‌وێت، هه‌ریه‌كه له گاریس به‌یل و ڤینیسیۆس جۆنیرۆ و رۆدریگۆ، ماریانۆ و لوكا یوڤیچ وه‌كو پاڵپشتی و یه‌ده‌گ زیزۆ به‌كاریان دێنێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه زێدان به وردی خه‌ریكی به‌هێزكردنه‌وه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌یه‌تی و له‌م پێناوه‌یشدا زۆرترین یاریزانی له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه لاوازه‌ی تیپه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات كه له وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌ده‌ستییه‌وه ده‌یناڵاند.
