تەندروستی سلێمانی ژمارەی ئەو تووشبووانە ئاشکرا دەکات تەندروستیان ناجێگیرە
داوایەک لە هاووڵاتیان دەکرێت
K24- سلێمانی:
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، 40 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی، نیشانەی تووندیان هەیە و دوو کەسیش باری تەندروستیان ناجێگیرە.
راشیگەیاند، ئامارەکان مەترسیدارن و ئێمە نەماندەویست بگەینە ئەم دۆخە، بەڵام هێشتا هەل هەیە دۆخەکە چاک بکەین.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لەبارەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ و مەترسییەکانی رایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت هاوسەنگییەک لە نێوان بژێویی خەڵک و خۆپاراستن هەبێت. دەبێت کاسبکاران پابەندبن بە رێنماییەکان و مەترسییەکانی کۆرۆنا کەم بکەنەوە چونکە ڤایرۆسەکە جیهانییە و دژی مرۆڤایەتییە.
لە 24 کاتژمێری رابردوو لە سلێمانی، 35 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و چوار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.