فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان تۆنێلێکی داعشیان له قه‌ره‌چوغ بۆردومان كرد
دوانزدە چه‌كداری داعشی تێدابووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بۆردومان كراوه
K24 - هه‌ولێر:
به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، تونێلێكی داعشیان له زنجیره چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومان كرد.
سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری 6ی مەخموور و گوێڕ، رایگه‌یاند، دوای ھەماھەنگی لەگەڵ پێشمەرگە و دۆزینەوەی تونێلێکی داعش ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان تونێلەکەیان دووجار بۆردومانکرد.
سیروان بارزانی راشیگه‌یاند، تونێله‌كه لە بناری چیای قەرەچوغه له بەرامبەر گوندی عه‌لی رەش و 12 چەکداری تیرۆریستی داعشی تێدا بووه.
لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، جموجۆڵ و چالاکییەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زیادی کردووە. لە نزیک چیای قەرەچوغیش، چەکدارانی داعش چەند جارێک هێرشیانکردووەتە سەر هاووڵاتیان و دەغڵ و دانی جووتیارانیشیان سووتاندووە.