ئەمڕۆ وەزیری بازرگانیی تورکیا دەگاتە عێراق

بڕیار وایە دووشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2024، عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا بەسەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق و چەند پرسێکی پەیوەست بە پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی تاوتوێ بکات.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حکوومەتی عێراقییەوە، عومەر بۆڵات، لەگەڵ محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بازرگانی کۆ دەبێتەوە، تێیدا دواین ڕێکارەکانی پەیوەست بە دەستکردن بە پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان تاتوێ دەکەن.
مانگی چواری ئەمساڵ بەسەرپەرشتی محەممەد شییاع سوودانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و نوێنەرانی هەریەکە لە قەتەر و ئیمارات، ڕەشنووسی ڕێگەی گەشەپێدان بۆ بەستنەوەی کەنداو بە ئەورووپا، لە ڕێگەی عێراقەوە، مۆر کرد.