کۆریای باکوور ئامادەکاری بۆ جەنگ دەکات

 دووشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2024، مێدیای کۆریای باکوور ڕایگەیەند "کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور داوای بەهێزکردنی "بێ سنوور"ی هێزە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی و تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی جەنگی کردووە."

کیم جۆنگ ئونو لە وتارەکەیدا گوتی: "هێزی بەرگریمان بایەخ بە هێزە ئەتۆمییەکان دەدات، بەبێ سنووردارکردن، بەهێزتری دەکەین."

کیم جۆنگ ئون، داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد "هەموو هەوڵەکان لەسەر تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ شەڕ چڕ بکەنەوە."

سەرۆکی کۆریای باکوور، ڕۆژی هەینی لە وتارێکدا بۆ فەرماندەکانی فەلانکس لە پیۆنگیانگ، نیمچە دوورگەی کۆریای بە "گەورەترین شوێنی گەرمی جیهان" وەسف کرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور، کیم، ئەمەریکا و کۆریای باشووری تۆمەتبار کردووە بەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لەسەر نیمچە دوورگەکە بەهۆی ئەوانەوەیە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشوور، کیم ئەم قسانەی لە میانەی چوارەمین کۆنفرانسی فەرماندەکان و ڕاهێنەرە سیاسییەکانی سوپای گەلی کۆریای لە ڕۆژی هەینی، دوا ڕۆژی چالاکییەکە لە پیۆنگیانگ کرد .

ئەمە یەکەم کۆنفرانس بووە لە ماوەی 10 ساڵدا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور "سەرۆکی کۆریای باکوور بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەمەریکا و ڕۆژئاوا شەڕێک لەدژی ڕووسیا بەڕێوەدەبەن، ئۆکرانیا وەک "هێزی کاریگەری" بەکاردەهێنن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ فراوانکردنی بازنەی دەستێوەردانی سەربازی واشنتۆن لە جیهاندا."

لەگەڵ ئەوەش دا، کیم جۆنگ ئون، باسی لە جێگیرکردنی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ڕووسیا نەکرد بۆ پشتیوانیی لە دژی ئۆکرانیا.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment