جووتیار عادل: هه‌رێمی كوردستان له دانوستانه ستراتیژییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن به‌شدار ده‌بێت
"ئه‌وانه‌ی دژی رێنماییه‌كانی حكومه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوتی: داتاكان به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده ده‌كرێن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داتا و ده‌سته‌به‌ركردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ده‌بێت پشكی هه‌رێم له عێراق به‌پێی ده‌ستوور دیاری بكرێت و ئاشكرایكرد، دوای ئاماده‌كردنی داتاكان شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جووتیار عادل گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان له دیالۆگه ستراتیژییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا به‌شدار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دانوستانه چاوه‌ڕوانكراوانه‌ی بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له به‌غدا له نێوان واشنتن و به‌غدا له‌باره‌ی دیاریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا له بواره جیاوازه‌كان به‌ڕێوه بچن.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و گوتیشی: ئه‌و پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌كی گشتییه و یاسای چاكسازیش به‌شێكه له‌و پرۆسه‌یه.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه، له چاكسازییه‌كانیدا مووچه‌ی پله باڵاكان كه‌م بكاته‌وه و له پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری جیاوازی نێوان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌كرێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و شه‌فافیه‌ت.
هه‌ر له درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا جووتیار عادل باسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌تیش له بازرگان و كۆمپانیاكان كرد و گوتی: "قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت به‌گوێره‌ی رێكاری یاسایی له بازرگان و كۆمپانیاكان وه‌رده‌گیرێنه‌وه".
سه‌باره‌ت به دۆخی كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و په‌تایه له هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، حكوومه‌ت دوودڵ نابێت له پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و پێویسته هاووڵاتیانیش پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن، چونكه رێكاره‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك گیراونه‌ته به‌ر.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی دژی رێنماییه‌كانی حكومه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاراستنی گیانی هاووڵاتیانه و هه‌موو هه‌وڵێكیش له‌و پێناوه‌دا ده‌دات.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا جووتیار عادل سوپاسی خۆڕاگری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد، كه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزی بوونه.
H.B