شاسوار به تۆمارکردنی ڤیدیۆی هاوڕێكانی و بەکارهێنانی بۆ مەرامی سیاسی و ئەخلاقیی تاوانبارە
ملیۆنان دۆلاری خه‌ڵكی خواردووه و باسی گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بزنسمانێكی نغرۆ له قه‌رز و گه‌نده‌ڵی، كه پڕۆژه‌كانی له‌سه‌ر موڵكی گشتی و له‌سه‌ر داهاتی رۆژانه‌ی هاووڵاتیانی كرێكار و قوت و مووچه‌ی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م هه‌رێمه بنیادناوه و لافی پێ لێده‌دات، له‌بری ئه‌وه‌ی قازانجی داهاتی پڕۆژه‌كانی به هاوپشكه‌كانی بدات، یان پشكه‌كانیان هه‌ڵگرێته‌وه، به قسه‌ی زل و بێبنه‌ما خۆڵ ده‌كاته چاوی هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه و قسه له‌سه‌ر به‌هابوونی ئه‌خلاق و گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت ده‌كات. له‌و لاشه‌وه جارجاره به پێدانی كارتی یاری هه‌وڵده‌دات خاوه‌ن پشكه‌كانی پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كه‌ی سه‌رگه‌رم بكات.
لە کاتێکدا لەسەر چەندین دۆسییەی تایبەت بە گەندەڵی، دزینی موڵك و ماڵی گشتی، تۆمارکردنی ڤیدیۆی هاوڕێ و هاوکارانی و بەکارهێنانی بۆ مەرامی سیاسی و ئەخلاقیی تاوانبارە، قسە لەسەر گەندەڵییەکانی حکومەت و بەها ئەخلاقییەکان دەکات و لە رێگەی فشاری سیاسی و ئەنجامدانی خۆپیشاندان، کار بۆ خۆدزینەوە لەو دۆسییانە و هەڵاتن لە یاسا دەکات.
شاسوار عەبدولواحید، بازرگانێکی دەوڵەمەند لەسەر قووتی هاووڵاتییان، ئەو پیاوەی زیاتر لە 9 ساڵە نزیکەی 10 ھەزار خێزانی هاوپشك لە پڕۆژە گەشتیارییەکەی بڕی ٢٢ ملیۆن دۆلاریان داوەتێ، بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە قازانج، بەڵام لەبەرامبەردا ئەو ئامادە نییە هیچ بڕێك لەو قازانجەی، کە پڕۆژەکەی بەدەستیدەهێنێت، بە هاوپشکەکانی بدات، هەرکاتێکیش خاوەن پشکەکان هەوڵی گرتنەبەری رێکاری پێویستیان دابێت، بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگەیێندرێت، ئەوا شاسوار لە رێگەی چەندین فێڵ و تەڵەکەی جیاجیاوازهوە کاری بۆ خۆدزینەوە لە یاسا کردووە.
جگە لە قەرزی هاوپشکەکانی شاسوار عەبدولواحید بڕی 70 ملیار دینار قەرزاری حكومه‌ته، لە دوای پرسی ئەنجامدانی چاکسازی لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه، شاسوار عەبدولواحید لە پێناو خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرزەکانی، هانا بۆ فشاری سیاسی و خۆپیشاندان دەبات و بانگەشەی ئەوە دەکات، کە دەیەوێت رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە.
شاسوار ئێستا کە وەکو کەسێکی فریادرەس و بێ گوناھ خۆی دەناسێنێت، ساڵی رابردوو لەلایەن پەرلەمانتارانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کە ئەو سەرۆکایەتی دەکات، بە تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لە سۆشیال میدیا تاوانبارکرا. ئەمەش دوای ئەوەهات، کە بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئەو جووڵانەوەیە بڕیاری وازهێنانیان دا.
شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی شاسوار رایگەیاندبوو، ھەمیشە وەك قاچاخچیەکی ساختەچی سەیری دەكەم.
شادی نەوزاد ئاماژەی بەوەدابوو، لەلایەن "باندەکەی شاسوار عەبدولواحید"ەوە هەڕەشەی تووند و شەخسیی لێکراوە، کە ئەگەر بێت و ئەم کەسە نارازییانە بێدەنگ نەبن و واز لەو هەڵوێستانەیان نەهێنن، چەندین ڤیدیۆ و وێنەی دەستکاریکراوی نەشیاوی ئەوان بڵاو دەکەنەوە".
شاسوار نەوەك تەنیا بە دزین و بەتاڵانبردنی موڵك و ماڵی خەڵك و حکومەت تۆمەتبارە، بەڵکو بە پێنەدانی ماف و مووچەی ئەو کەسانەش تۆمەتبارە، کە لە دەزگاکەی ئەو کاریان کردووە، پێشکەشکارێكی دیاری عێراقی لە یەکێك لە بەرنامەکانی رایگەیاندبوو، پرۆگرامێکی لە کەناڵەکەی ئەو پێشکەش کردووە، بەڵام کرێکەی پێنەداوە.
ئەحمەد بەشیر بە توانجەوە ئاماژەی بەوە کردبوو، شاسوار عەبدولواحید بە پارەی ئەو و خەڵکی دیکەی هەژار و بێ دەسەڵات، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات و خۆی فێری یاریی شەترەنج دەکات و گەشت بە وڵاتاندا دەکات.
H.B