مەسرور بارزانی ستایشی بەرهەمی هونەری و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی هونەرمەند 'جوان حاجۆ' دەکات

پێشوازیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هونەرمەند جوان حاجۆ
پێشوازیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هونەرمەند جوان حاجۆ

 دووشەممە، 18-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد، جوان حاجۆ کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ستایشی کار و بەرهەمی هونەری و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی هونەرمەند جوان حاجۆی لە خزمەتکردنی هونەری کوردی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست."