ئه‌م یاریزانه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا به‌ 2 ملیۆن یۆرۆ ئه‌م یاریزانه‌ ده‌گوازێته‌وه‌

گۆستاڤۆ مایا هێرشبەری لاوی بەڕازیکی یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی دەبێتە یەکەم گواستنەوەی ئەم هاوینەی یانەی بارسێلۆنا.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە کارگێری یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ گۆستاڤۆ مایا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ساوپاولۆ گەیشتونە رێکەوتن و بریارە کۆتایی ئەم مانگە بلاوگرانا واژۆ لەسەر گرێبەستی ئەو یاریزانە بکات و دواتریش ماوەیەک لە تیپی دووەمی یانەکەی یاریی پێ دەکات.

لەمبارەیەوە دانیێل سیلڤا بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە 19 ساڵانەکە بە کەناڵی گلۆبۆ سپۆرتی وڵاتەکەی گووت: ''مانگی ئاداری رابردوو بەپرسانی بارسا گفتوگۆیان لەگەڵ کردین و بەڵێنیاندا کە وەکو پێشەکیەک یەک ملیۆن یۆرۆ وەکو گواستنەوەی گۆستاڤۆ پێشکەشمان بکەن و وادەکەشیان کۆتایی ئەم مانگەیە و دواتریش یەک ملیۆنی دیکە وەکو تەواوکەری گرێبەستەکە پێشکەشمان دەکەن.

گۆستاڤۆی 19 ساڵ لە تیپی خوار 20 ساڵانی یانەکەی یاریی دەکات و ئەم وەرزەش بەشداری 9 یاریی کردووە و 2 گۆڵ و ئاسیستێکی تۆمار کردووە.

گۆستاڤۆ مایا هێرشبەری لاوی یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی
گۆستاڤۆ مایا هێرشبەری لاوی یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی