داود ئۆغڵو بۆ کوردستان24: زمانی کوردی وه‌ك زمانی توركی بۆ ئێمه پیرۆزه
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24 باسی لە پەیوەندییەکانی هەولێر – ئەنقەرە، پرۆسەی نوێی ئاشتی، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و چەندان پرسی گرنگی دیکە کرد.
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "په‌یوه‌ندی نیوان تورك و كورد له توركیا كێشه‌یه‌كی نه‌ژادی نییه به‌ندبێت به كێبڕكێی مێژوویی یاخود كێشه‌ی مێژووییه‌وه. ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له لایه‌ن تورك و كورد و ئه‌لبانی و عێراقییه‌كان و گشت دانیشتووانی ئه‌نادۆڵ و عهلهوییهكانهوه دژی ئیمپێریالیزم دروست بوو."
داود ئۆغڵو گوتیشی: "له ساڵی 2009 دا ده‌ستمان كرد به پڕۆسه‌یه‌ك به ناوی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر. بۆچوونی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م قه‌یرانانه وه‌ك قه‌یرانی كورده عه‌له‌وییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی بهدیموكراسیكردنێكی ته‌واو و سه‌رتاسه‌رییه‌وه بوو له توركیادا. بۆ من وه‌ك كه‌سێكی سیاسی و ئه‌كادیمی، گشت نه‌ته‌وه و زمان و كه‌رت و ئاین و گرووپه ئاینییه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسیدا یه‌كسانن له توركیادا. به‌داخه‌وه، له ڕابردوودا، وه‌ك له ساڵانی 80 ی سه‌ده‌ی ڕابردوو و پێشتریش، بێڕێزیی به‌رامبه‌ر به زمانی كوردی ده‌كرا و ڕێگە به به‌كارهێنانی نه‌ده‌درا و ته‌نانه‌تی هه‌ندێك جار زمانی كوردی ڕه‌ت ده‌كرایه‌وه. ئه‌مه نه‌ك ته‌نها دژی یاساكانی دیموكراسیه‌ت بوو، به‌ڵكو دژی كەلتووری مرۆڤایه‌تیش بوو."
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا دووپاتی کردەوە: "من چ مافێكم هه‌بووه وه‌ك منداڵیكی خێڵێكی توركمان، منداڵیكی دیاربه‌كریش هه‌مان مافی هه‌یه و هه‌موومان له‌م وڵاته‌دا یه‌كسانین. زمانی توركی ڕێزی لێ ده‌گیرێت و زمانی كوردیش ڕێزی لێ ده‌گیرێت. زمانیكی وه‌ك زمانی كوردی زمانی ئه‌حمه‌دی خانییه و وه‌ك زمانی توركی بۆ ئێمه پیرۆزه."