داود ئۆغڵو: گه‌وره‌ترین شار كه كوردی تێیدا ده‌ژی نه هه‌ولێره و نه دیاربه‌كر، بەڵکوو ئیستانبوڵه
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24، ڕایگەیاند: "دانیشتووانی كوردی توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراق و سووریا نین. هه‌ندێك جار به خه‌ڵكی و هاوڕێ كورد و توركهكانم ده‌ڵێم: گه‌وره‌ترین شار كه كوردی تێدا ده‌ژی نه هه‌ولێره و نه دیاربه‌كر، به‌ڵكوو ئیستانبوڵه له ڕووی دانیشتووانی كورده‌وه. كه‌واتا ئیستانبوڵ نه شارێكی كوردییه و نه توركییه و نه بۆسنییه، به‌ڵكو شاری هه‌موومانه به‌یه‌كه‌وه و دیاربه‌كریش به‌هه‌مان شێوه."
لەبارەی گوتارەکانی ئاخچەلی بۆ ئازادکردنی عەبدوڵلا ئۆجەلان و چارەکردنی پرسی کورد، داود ئۆغلو گوتی: "من پشتیوانیی گوتارهكانیم كرد و گوتم ئه‌مه ده‌رفه‌تیكی باشه و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین. بۆچی؟ چونكه ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی دژی یه‌كترین به‌رگریی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ بكه‌ن، ئاسانتر پێشکەوتن ڕوو دەدات."
داود ئۆغڵو لە وەڵامی "ئایا گەشبینی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی ڕابگەیەنرێت؟" ئەوەی خستە ڕوو "من حه‌زده‌كه‌م گه‌شبین بم، چونكه من هه‌میشه به‌رگریم له باشترین په‌یوه‌ندی و به‌دیموكراسیكردن كردووه نه‌ك ته‌نها له نێوخۆی توركیا، به‌ڵكوو له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیاش. ئه‌و دانیشتووانه كورده‌ی له وڵاتانی دراوسێماندا ده‌ژین هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشم له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه و ئه‌مه‌ش بۆ ئاشتیی هه‌رێمه‌كه پێویسته، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێویسته هه‌نگاو و نه‌خشه‌ڕێگا بهرجهستهییهكهمان لێوه دیاربێت و بزانین هه‌نگاوی دواترمان چییه."
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا ڕوونیشی کردەوە "باخچه‌لی هه‌نگاوێكی گرنگی به‌ره‌وپێشه‌وه ناوه و پێویسته هه‌نگاوی دواتریش كه پێویسته بنرێت له لایه‌ن سه‌رۆك ئه‌ردۆغانه‌وه ڕابگه‌یه‌نرێت، چه‌نكه ئه‌و سه‌رۆكه و ئه‌و له داهاتوودا پڕۆسه‌كی له‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات. دواتر، له‌هه‌مان كاتدا، په‌كه‌كه و سه‌ركرده و ڕیكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان نابێت ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست بده‌ن و پێویسته هزری خۆیان له گشت چالاكییه توندوتیژه‌كان پاك بكه‌نه‌وه و ئاوڕ له ڕابردوو نه‌ده‌نه‌وه به‌ڵكو ته‌ماشای داهاتوو بكه‌ن."