سەرۆك بارزانی و ئەیاد عەللاوی دوا پێشهات و ئاڵنگارییەکانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ کرد

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە "دووشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2024 سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازیی لە ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری كرد."

لەدیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.