داود ئۆغڵو: دەبێت تورکیا ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ کوردانی سووریا بکات و پێویستی بە نێوەندگیر نییە
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24، لەبارەی دۆخی سووریا ڕایگەیاند: "بێگومان قه‌یرانی سووریا قه‌یرانیكی زۆر ئاڵۆزه. ئه‌مه قه‌یرانیكی نیوان توركیا و سووریا نییه. سه‌ره‌كیترین قه‌یران له نێوان ڕژێمی سووریا و خه‌ڵكی سووریایه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی سووریا. كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی باكووری سووریا، زۆرینه‌یان به‌ده‌ست ڕژێمی سووریاوه ناڵاندوویانه. پێویسته چاره‌یەكی كاریگه‌ر بۆ قه‌یرانی سووریا بدۆزرێته‌وه."
داود ئۆغڵو دووپاتی کردەوە: "من دژی هیچ دیالۆگێك نیم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریادا و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه سه‌رۆك ئه‌ردۆغان هه‌وڵی دروستكردنی ئه‌و دیالۆگه بدات. كاتێك له ساڵی 2011 چووم بۆ سووریا، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا باسمان كرد، پێدانی هاووڵاتینامهبوو به هاووڵاتییه كورده‌كان له سووریا. كه‌واتا پێویسته حكوومه‌تی سووریا ده‌ست به چاكسازییه‌كی نێوخۆیی و ئاشته‌واییه‌كی نێوخۆیی تایبه‌ت به‌خۆیان بكه‌ن ئه‌وكات ئاسان ده‌بێت."
لەبارەی جێگیرکردنی سوپای تورکیا لە هەندێک شوێنی ڕۆژئاوای کوردستان، ناوبراو ئەوەی خستە ڕوو: "كێشه گه‌وره‌كه‌ی سووریا بریتی نییه له بوونی سوپای توركیا له‌و وڵاته. كاتێك من له ده‌سه‌ڵات بووم، من هیچ سوپایه‌كم نه‌نارده ئه‌وێ، به‌ڵام له‌وه به‌دواوه و له ساڵی 2016 بۆ یه‌كه‌م جار سوپای توركیا چووه سووریا؛ به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی بوونی ئه‌ندامانی داعش و كێشه‌ی ئه‌منی، توركیا ناچاربوو بچێته نێو سووریاوه.. ده‌توان بڵێم هیچ ویستێكمان نه‌بووه یان پێشێلكارییه‌كی خاكی سووریامان نه‌كردووه؛ به‌ڵام گرینگ‌ترین شت ئاشته‌وایی نیوخۆی سووریایه. یاسایه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌بوو له كانوونی یه‌كه‌می 2015 دا داوای دیالۆگی گرووپه‌كانی سووریای ده‌كرد له‌گه‌ڵ ڕژێمدا له‌پێناو سووریایه‌كی نوێ‌دا. هه‌ر كاتیك به‌شار ئه‌سه‌د گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌یدا ده‌كات توركیا هیچ نیازێكی نییه له سووریا بمێنێته‌وه."
داود ئۆغڵو زیاتر گوتی: "وه‌ك توركێك، به چاویكی بێگانه ته‌ماشای كوردی سووریا یان كوردی عێراق یان عه‌ره‌به‌كانی سووریا و عێراق ناكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به نێوه‌ندگیری خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا یان ڕووسیا یان ده‌ستوه‌ردانیان هه‌بێت، نه‌خێر.. ئێمه خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌م ناوچه و هه‌رێمه‌ین. پێویسته توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ڕووبه‌ڕوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردی سووریا و كوردی عێراقدا بكات. ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كه جێ بهێڵێت، ئێمه‌ی تورك و كورد و عه‌ره‌ب و ئێرانییه‌كان به‌یه‌كه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ژین و پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بدوێین. پێویستمان به نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا نییه بۆ ئه‌مه."