ئەلینا رۆمانۆوسکی: پشتیوانیی هەنگاوی مەزنی سەرژمێریی دەکەین

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: پشتیوانیی هەنگاوی مەزنی سەرژمێریی دەکەین بەرەو وەرگرتنی بڕیاری ڕوون لەبارەی زانیارییەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە گەلی عێراق.

دووشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکی(ئێکس) دا دەڵێت: ئەو هەفتەیە پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق بەڕێوەدەچێت دوای ساڵی 1997، ئەو پرۆسەیەش تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

دەڵێت: پرۆسەی سەرژمێری هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستخستنی زانیاریی ورد کە ڕۆڵی هەبێت لە داڕشتنی نەخشەی ستراتیجیەتی سیاسی و ئابووری و گەشەپێدانی چالاک.

ئەلینا گوتی: ئێمە پشتیوانی ئەو هەنگاوە مەزنە دەکەین بەرەو وەرگرتنی بڕیار لەسەر بنەمای زانیارییەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە گەلی عێراق.