کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک: 25 هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال له 10 ساڵدا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: له ماوهی 10 ساڵی ڕابردوودا 25 هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال گهڕاونهتهوه ناوچهكانیان و له ههمان ئهو ناوچانهدا دهتوانن بهشداری پرۆسهی سهرژمێری بكهن؛ هاوكات نزیکەی 20 هەزار خێزان لەنێو کەمپەکان و 35 هەزار خێزانی دیکەش لە دەرەوەی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دەژین و به ههمان شێوه دهتوانن لهو شوێنانهی ئێستهیاندا بهشداری له پرۆسهكهدا بكهن.
دووشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2024، دیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بەشداریی پرۆسەی سەرژمێریی بکەن لە ناوچەکانی خۆیان، زیاتر لە 25 هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال له ماوهی 10 ساڵدا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان بۆ ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان، خۆیان ناونووس بکەن، دەشڵێت: تا ئێستا 20 هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال لەنێو کەمپەکان دەژین، نزیکەی 35 هەزار خێزانی دیکەش لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، لەو ژمارەیەش تەنها 25 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان له ماوهی 10 ساڵی ڕابردووا بۆ بەشداریی لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی.
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران ئاشکرای دەکات، تا ئێستا ئاوارەکانی شنگال لە 15 کەمپی سنووری پارێزگای دهۆک دەژین.