چهند زیندانێكی ئافرهتان له عهفرین ئاشكرا دهبێت
5 ئافرهتی كورد لهناو ئهو زیندانانهدان.. یهكێكیان ئێزیدییه
K24- ههولێر:
ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ باس له هێرش بۆ سەر ئێزیدییەکان له عەفرین دەکات و دەڵیت: له هێرشی چەکداره ئیسلامییه توندڕەوەکانی سەر به تورکیادا له هەفتەی رابردوو ئاشکرا بووه، "گروپی حەمزه" (گروپێکی میلیشیایی عەرەبی سوننه) کۆمەڵێك زیندانی نهێنیی ژنانی له عەفرین هەیه.
کەمال زیدۆ، پسپۆڕی بەشی رۆژهەڵاتی ناوڕاستی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ رایگەیاند، بەگوێرهی بەڵگەکان 5 ژنی کورد که یەکێکیان ئێزیدییه لەناو ئەو زیندانانەدان. زیدۆ دەڵێت: "ئیسلامییه توندڕەوەکانی سووریای سەر به تورکیا، له بێدەنگیی میدیایی، هەڵمەتێکیان بۆ دەرکردنی کوردەکان و بەتایبەت ئێزیدییەکان له عەفرین دەست پێکردووه. ئەم گروپانه ژنان دەڕفێنن، مەدەنییەکان دەکوژن و ماڵ و زیارتگەی ئێزیدییەکان وێران دەکەن".
زیدۆ ئاشکراشی کرد: گروپه توندڕەوەکان زیارەتگەی ئێزیدی و عەلەوی و هەروەها مەزارگەی کورده موسڵمانەکانیش وێران دەکەن و تەنانەت شوێنەواره مێژووییەکانیشیان تێکداوه و تاڵانیان کردووه".
کەمال زیدۆ داوای کرد: "دەبێت کۆتایی به پاکتاوی ئێزدی و دانیشتووانی رەسەنی عەفرین بێت".
دووپاتیشی كردهوه، دهبێت تیمێکی لێکۆڵینەوەی نەتەوه یەکگرتووەکان بۆ هەڵسانگاندنی بارودۆخی ناوچەکه و تۆماری تاوانەکانی میلیشیاکان سەردانی عەفرین بکەن. داواشی کرد یارمەتیی مرۆیی بەپەلە بگەیەنرێت ناوچەکه.
H.B