كاتژمێر 9:00 بوڵتەنی عەرەبی پێشكه‌ش ده‌كرێت و ژمارەیەک پرسی کوردستان و عێراق دەخاتە ڕوو
دامەزراوەی کوردستان24 بەردەوامە لە پەخشکردنی "بوڵتەنی عەرەبی" لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ڕاگەیاندنییەوە کە تێیدا چاو بە دیارترین کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەخشێنێتەوە.
بوڵتەنی کاتژمێر 9ـی شەوی دووشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2024 کە لە لایەن فەرید ئێدوارد و خەمائل ساڵح پێشکەش دەکرێت، باس له چه‌ندان پرس و ته‌وه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌تی دوایین ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و گرنگییه‌كه‌ی بۆ هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور له ناویشیاندا پارێزگای كه‌ركووك.
هاوكات بوڵته‌نه‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕۆڵی پۆلیسی هه‌ولێر له پاراستنی ئاسایشی شاره‌كه به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستگیركردنی جادووگه‌رێك كه له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه فێڵی له ئافره‌تان كردبوو.
به‌شێكی دیكه‌ی بوڵته‌نه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ڕێكاره ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان له نێوان ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار كه به كوشتنی هاووڵاتییه‌كی پارێزگای واسیت تۆمه‌تبارن و خۆیان گه‌یاندبووه هه‌رێمی كوردستان. هاوكات ئاسایشی سلێمانی پیاوێكی خه‌ڵكی به‌غدای ده‌ستگیر كردووه كه هاوژین و منداڵه‌كه‌ی كوشتووه و دواتر به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵاتبوو.
بوڵته‌نه‌كه سه‌باره‌ت به بارودۆخی گشتیی ته‌ندروستی ئاماژه به ڕاپۆرتێكی ده‌سته‌ی گشتیی ته‌ندروستیی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به منداڵان و تووشبووانی نه‌خۆشی تالاسیمیا له پارێزگای دهۆكی كردووه. هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌ی دكتۆرێكی كورد به ناوی غازی زێباری له بواری چاندنی گورچیله له میانی به‌كارهێنانی ڕۆبۆت له ویلایه‌تی لویزیانای باكووری ئه‌مه‌ریكا به سه‌ركه‌وتوویی به ده‌ستی هێناوه.
به‌شێكی دیكه‌ی بوڵته‌نه‌كه په‌یوه‌سته به پاشه‌كشه‌ی بازاڕی زه‌ویوزار له به‌غدا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌وه. هاوكات تیشك ده‌خرێته سه‌ر تووڕه‌یی خه‌ڵكی نه‌جه‌ف به‌هۆی ئاشكرابوونی ده‌یان فه‌رمانبه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه كه ده‌ركه‌وتووه كار "وه‌زیفه"ـی دووه‌میان هه‌یه.