داواكاری گشتی شاسوار عەبدولواحید دەداتە دادگا
هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن ته‌ندروستی گشتی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
داواکاری گشتی ھەرێمی كوردستان دەستی بە جێبەجێ کردنی رێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە کردووە، كه تەندروستی گشتی دەخەنە مەترسییەوە. ئەندامێکی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆناش دەڵێت: لە قۆناغێکی مەترسیدارداین و بارودۆخەکەش ئەوە ھەڵناگرێت لەوە زیاتر تەندروستی ھاوڵاتیان بخرێتە مەترسیەوە.
له‌مباره‌یه‌وه دیار ئیبراھیم، ئەندامێکی لیژمەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەڵێت: لە حاڵەتێکی مەترسیدارداین، ئەو کەسانەشی ھانی ھاوڵاتیان دەدەن، بۆ ئەوەی رێنماییە تەندروستییەکان جيبه‌جى نه‌كه‌ن تاوانبارن و ئه‌و هه‌وڵه‌یان دەمانگەیەنێتە بارودۆخێکی مەترسیدارتر.
هاوكات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانیش ئاشكرای ده‌كات، لە رێگه‌ی داواکاری گشتیه‌وه داوای یاسايی لە سەر ھەرکەسێك تۆمار دەکەن، كه بارودۆخی ھاولاتیان بۆ مەرامی سیاسی خۆی بخاتە مەترسیەوە، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: ئێستا کاتی موزایەدەی سیاسی نیە.
رێکارەکانی حكومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکەوه لە ھەرێمی کوردستان لاى هاولاتيان و به‌شێك له وڵاتان و رێكخراوی تەندروستی جیھانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و رێکارە توندانەى کە گرتویه‌تییه بەر بۆ روبەڕونەوەی ڤایرۆسەکە بەرز نرخيندران. بەڵام کومەڵێك کەس و لایەن بە بیانوی جیاجیا و بێ بنەما دەیانەوێت کۆی ئەم ھەوڵانە لە بار بەرن و کوردستان بەرەو کەنارێکی مەترسیدار ببه‌ن، بۆیە داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر ئەو کەسانەی دەستپێکردوە، کە تەندروستی ھاولاتیان دەخەنە مەترسیەوە.
H.B