دۆخی بەشێك لە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ناجێگیرە

بەشێکیان زۆربەی نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان تێدایە

K24- هه‌ولێر:

دۆخی بەشێك لە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ناجێگیرە و بەشێکیان زۆربەی نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان تێدایە.

دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، بەرێوەبەری تەندروستی هەولێر دەڵێت: ڤایرۆسەکە لە کۆمەڵگە هەیە و ئەگەر هاوولاتیان پابەند نەبن، بڵاوبونەوەی په‌تاكه‌ زیاتر تەشەنە دەکات.

هاوكات شاخەوان خەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتیش لە هەولێر دەڵێت: تووشبوویێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا  دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.

H.B