پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەگەری بارانیش کەمە

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری نمە باران لە سنووری دهۆک و سلێمانی هەیە.
محەممەد کەمال شارەزای کەشناسی بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "پێشبینی دەکرێت، کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشه‌ممه 19-11 و سبه‌ینێ چوارشه‌ممە 20-11، ئاسمان هه‌ور و تاو بێت، ئه‌گه‌ری بڕێك باران له شاره‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تیش سنووری سلێمانی و دهۆك هەیە، هەروەها له ئێواره‌ی چوارشه‌ممه ئه‌م كه‌شه ناسه‌قامگیره به‌كۆتا دێت و پله‌كانی گه‌رما 2 پله نزم دەبنەوە."
گوتیشی: "بۆ ڕۆژی پێنجشه‌مه 21-11، ئاسمان هه‌ور و تاو ده‌بێت له‌گه‌ل ئه‌گه‌ری دلۆپه بارانی زۆر كه‌م به‌تایبه‌تی ناوجه شاخاویه‌كان, پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه و خێرایی با ئاسایی دەبێت."
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی دا "كه‌شوهەوای ڕۆژی هه‌ینی 22-11، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت خێرای با ئاساییه به ڕادەی 13كم له کاتژمێرێکدا و پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه."