"چاره‌سه‌رێكی ئاسان" بۆ كۆرۆنا
كاریگه‌رترین "چه‌كی" دژه كۆرۆنایه

K24 - هه‌ولێر
سه‌ره‌ڕای كێبڕكێی وڵاتانی جیهان بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێكوته و چاره‌سه‌ری پەتای كۆرۆنا، به‌ڵام پزیشكان ده‌ریانخستووه ڤیتامین سی "باشترین چه‌كی دژی كۆرۆنایه".
30 پزیشك له نه‌خۆشخانه‌یەکی شاری چیان جیاتونگی چین، پرۆتۆكۆلێكی چاره‌سه‌رییان بۆ كۆرۆنا ئاماده‌كردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به ڤیتامین سی دەبەستێت.
ئه‌و پزیشكه چینیانه له راپۆرتێكیاندا له باره‌ی پۆرۆتۆكۆله‌کە روونیان كردووه‌ته‌وه: ڤیتامین سی-یان له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رزییه‌وه بۆ تووشبووانی كۆرۆنا به‌كارهێناوه و ده‌ركه‌وتووه كاریگه‌ریی باشی هه‌بووه و، رێژه‌ی مردنیشی بە پەتای کۆرۆنا كه‌مكردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پرۆتۆكۆله سوودی بۆ زۆربه‌ی تووشبووان هه‌بووه، چ ئه‌وانه‌ی ته‌نیا هه‌ڵگر و تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، چ ئه‌وانه‌شی كه نیشانه‌ی تووندی په‌تاكه‌یان لێ ده‌ركه‌وتووه.
پزیشكه‌كان هۆشداریش ده‌ده‌ن: نابێت هاووڵاتییانی ئاسایی ئه‌و رێگه‌یه‌ی ئه‌وان به‌كاربهێنن و له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رزی، ڤیتامین سی وه‌ربگرن، چونكه ئه‌و رێكاره ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه پزیشكییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت. دووپاتیشی دەکەنەوە، ئەگەر هاووڵاتییان رۆژانه ڤیتامین سی له رێگه‌ی میوه‌ی جۆراوجۆر یان حه‌به‌وه وه‌ربگرن باشتره، چونكه به‌و كاره به‌رگری له‌ش به‌هێزتر ده‌بێت، لەگەڵ ئەوانەشدا دەڵێن بەتەنیا ڤیتامین سی نابێته هۆی ئەوەی بەڕێژەی 100% لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزراو بن و، دەبێت رەچاوی رێکارەکانی خۆپارێزیش بکەن.
ئەو میوە و سەوزانەی بە ڤیتامین سی دەوڵەمەندن، پێکدێن لە: لیمۆ، پرته‌قاڵ، بیبه‌ری سه‌وز، برۆكۆلی و قه‌رنابیت.
سه‌رچاوه: DW
هـ.ر.