له وەزارەتی پەروەردەوە: قوتابی و خوێندكاران قەرەبوو دەكرێنەوە
بۆ قەرەبووی قوتابی و خوێندكاران
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە مەبەستی پاراستنی كوالێتی خوێندن، لە دەستپێكی ساڵی خوێندنی 2020- 2021 قەرەبووی قوتابیان و خوێندكاران بكرێتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتوو: "بە مەبەستی پاراستنی كوالێتی خوێندن و فێربوونی قوتابیان لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2019- 2020 و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران بۆ ئەو بابەتەی كە بەھۆی سیاسەتی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندن نەتوانراوە سودیان لێوەربگیرێت، ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا: لە دەستپێكی ساڵی خوێندنی 2020- 2021 قەرەبووی قوتابیان و خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگاكان بكرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارەكان رادەستپێردرێن بە سود وەرگرتن لە دید و پێشنیاری سەرپەرشتیاران و مامۆستا و پسپۆرانی بواری پەروەردە پلان و میكانیزمی گونجاو تا رێكەوتی 1/8/2020، پێشكەش بكەن، بەجۆرێك لەگەڵ پلانی خوێندنی ساڵی 2020- 2021 گونجاوبێت".
