راستی و دروستی پێكانه‌كه‌ی مێسی ئاشكرا ده‌بێت

لیۆ مێسی پێكانی هه‌یه‌؟

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رەتیدەکاتەوە لیۆنێل میسی هیچ کێشەیەکی هەبێت.

پاش ئەوەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا بەشداری راهێنانەکانی دوێنێ یانەکەی نەکرد، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە تووشی پێکان بووە و ئەستەمە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا ئامادەبێت، بەڵام رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و بڵاویکردووە لیۆ بە هۆی کێشەیەکی بچووک بریاریدا بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان نەکات و بە تەنیا لە هۆڵی تایبەت راهێنانەکانی ئەنجامدا و هیچ کێشەیەکیشی نییە و بەشداری یەکەم یاریی داهاتووی یانەکەی لە سەردەمی کۆرۆنا دەکات.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە لویس سوارێز گۆڵکاری ئۆرۆگوایی ئەو یانەیەش لە پێکانەکەی رزگاری بووە و دەتوانێت بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بکات.

بارسێلۆنا دوای دەست پێکردنەوەی یارییەکانی لالیگا لە یەکەم یاریی خۆیدا سێزدەی ئەم مانگە رووبەرووی ریال مایۆرکا دەبێتەوە.