عێراق لەسەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی دەکات

کۆمکاری عەرەبی
کۆمکاری عەرەبی

نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە کۆمکاری عەرەبی، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکارەکە دەکات لەسەر ئەو هەڕەشانەی ئیسرائیل لە عێراقی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2024، حکوومەتی عێراقی داوایەکی ئاراستەی کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ کۆبوونەوەی لەبارەی ئەو هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە عێراقی دەکات.

نوێنەرایەتی هەمیشەیی عێراق لە کۆمکاری عەرەبی، داوایەکی فەرمی ئاراستەی کۆمکارەکە کرد بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر ئاستی نوێنەرە هەمیشەییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە کۆمکارەکە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق.

دەشڵێت: ئەو هەڕەشانەی ئیسرائیل دوای ئەو داوایە دێت کە ئیسرائیل وەک نامە ناردوویەتی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش کە لە ڕێگەیەوە دەیەوێت هێرشەکانی لە ناوچەکە و عێراق فراوانتر بکات.