میقداد میری: تا ئێستا بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە

قەدەغەی هاتوچۆ
قەدەغەی هاتوچۆ

گوتەبێژی لیژنەی باڵای ئاسایشی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون ڕایدەگەیەنێت: تا ئێستا بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە.

گوتەبێژی لیژنەی باڵای ئاسایشی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون عەمید میقداد میری ڕایگەیاند: تا ئێستا بڕیاری کۆتایی بۆهەڵگرتنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ نەدراوە کە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری دەرچوو، دەشڵێت: بڕیاری ئەم بابەتە پەیوەستە بە خەمڵاندنەکانی وەزارەتی پلاندانان و هاووڵاتیان لەدوای کاتژمێر 10 ی شەو لە بڕیاری کۆتایی ئاگادار دەکرێنەوە.