ده‌نگۆیه‌ك له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كرێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار پڕوپاگه‌نده‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له باره‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی سه‌باره‌ت به بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له سایتێكدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، هیچ باسێكی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كرابێت و رایگه‌یاند، "ئەوەی لە "درۆمیدیا"دا هاتووە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار
سایتی درۆ میدیا کە هی بەرپرسێکی پێشووی دەزگایەکی هەواڵگرییە و رابردووی بنووسەکانی سایتەکەش بۆ خەڵکی زۆر ئاشکرایە ، کەچی رۆژ نییە ئەم سایتە درۆ و چەواشەکاری نەکات و راپۆرتی هاوشێوەی راپۆرتە هەواڵگرییەکانیان بڵاونەکاتەوە. لە درێژەی چەواشەکارییەکانیان بابەتێکی پڕ لە درۆیان لەبارەی کۆبوونەوەی دوێنیی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوکردووەتەوە کە گوایا سەرۆک وەزیران ئۆپشنی مووچەبڕینی خستووەتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران. جێگری سەرۆک وەزیران و زۆربەی وەزیرەکانیش پێی رازی نەبوون!
بەشدارانی کۆبوونەوەکە لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە ئەوەی لە درۆمیدیادا هاتووە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە. جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانیش هەرگیز رێگە بەخۆیان نادەن بەو زمانەی لە درۆمیدیادا هاتووە لە کۆبوونەوەکان قسە بکەن و خۆشیان شاهیدن . هەر بڕیارێکیش لە بارەی مووچەوە بدرێت بە ئاشکرا دەدرێت و بڕیاری هەموو حکومەت دەبێت بە هەر سێ حیزبە بەشدارەکەیەوە.