دوو کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی دوو تووشبووی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
دوو تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 64 و 56 ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەیان لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
5ی حوزەیران 2020