کونسوڵی ئەمەریکا لە مێپس: پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانمان لەگەڵ عێراق دەدەین

شەممە، 23-11-2024، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS24) جەختی لەسەر گرنگی ئاراستەکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا-عێراق بەرەو هاوکاریی ئابووری کردەوە.
ستیڤ بیتنەر هەروەها ئاماژەی بە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی 2008 کرد کە گرنگیی هاوکاریی ئابووری، کلتووری، تەندروستی و ژینگەیی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا دەخاتە ڕوو.
ئەو گوتی: "لە زۆربەی 20 ساڵی ڕابردوودا، پەیوەندی ئەمەریکا-عێراق لەلایەن نیگەرانییە ئاسایشی و سیاسییەکانەوە زاڵ کرا بوو؛ بەڵام ئێمە هەوڵمان داوە سەرنج بخەینە سەر دەرفەتە ئابوورییەکان کە سوودی بەرچاو دەگەیەنێت بە گەلانمان."