کونسوڵی ئەمەریکا لە مێپس: دەبێت گەنجانی عێراق پەروەردە بکرێن
![کونسوڵی ئەمەریکا لە مێپس](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1732363168_kurdistan24.jpg)
شەممە، 23-11-2024، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS24) جەختی لەسەر بەهێزکردنی گەنجان کردەوە وەک بەردی بناغەی بەشداریی ئەمەریکا لە عێراق. بەرنامەکانی وەک بورسی فوڵبرایت، بەرنامەکانی ئینگلیزی ئەکسێس و دەستپێشخەرییەکانی پەرەپێدانی سەرکردایەتی، دەرفەت دەڕەخسێنن بۆ گەنجانی عێراقی تا تواناکانیان باشتر بکەن و بەشداری لە کۆمەڵگەکانیان بکەن.
ئاماژەی بەوە کرد "ساڵانە 300 گەنجی عێراقی بەشداری لە بەرنامە پشتگیریکراوەکانی ئەمەریکا دەکەن و ئەزموونێکی بەنرخ لە پەروەردە و مۆدێلەکانی سەرکردایەتیی ئەمەریکی وەردەگرن. لەوەش زیاتر، دامەزراوەکانی وەک زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان (AUK) و هی تر ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پەرەپێدانی خوێندنی باڵای شێوازی ئەمریکی لە عێراق."