نێچيرڤان بارزانى: هونەرمەند زاهیر عەبدوڵلا خزمەتێکی زۆری هونه‌ر و نواندنى كوردی کردووە

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌وادەى هونه‌رمه‌ند زاهير عه‌بدوڵڵا ده‌كات و دەڵێت، خزمەتێکی زۆری هونه‌ر و نواندنى كوردی کردووە.
یەکشەممە، 24-11-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند: "بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى ديارى كوردستان، خوالێخۆشبوو زاهير عه‌بدوڵڵا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوكارانى به‌ڕێزى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. "
نێچيرڤان بارزانى دەشڵێت: "خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى دوور و درێژى بە خزمه‌تى هونه‌ر و نواندنى كوردی به‌سه‌ر برد. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌ز‌ه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."