پۆلیسی هەولێر: بە كەمتر لە 24 كاتژمێر تۆمەتبارێك ده‌ستگیركرا

دانی به‌ كرده‌وه‌كه‌ی داناوه‌

K24 - هه‌ولێر:

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر، تۆمه‌تارێك ده‌ستگیركرا، كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سێتاقان ئۆتۆمبێلێكی سووتاندبوو.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی پۆلیسی هه‌ولێر، تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی (ف. ص. م)ـه‌، له‌ رێككەوتی 4/6/2020 لە گەڕەكی (سێتاقان) ئۆتۆمبێلێكی له‌ جۆری تۆیۆتا/ یاریس سووتاندبوو.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی به‌ كرده‌وه‌كه‌ی داناوه‌ و به‌ پێی مادده‌ی (342) لە یاسای سزادان بەند كراوە.

ئه‌و مادده‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سووتاندنی ئه‌نقه‌ستی ماڵ و سامانی خه‌ڵك و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی بكرێت كه‌ له‌ 15 ساڵ زیاتر نه‌بێت.