355 قه‌ره‌وێڵه له به‌رامبه‌ر 452 تووشبوو.. ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری ده‌دات
له ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا چی ده‌كرێت؟
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش پارێزگای سلێمانی، به‌رپرسانی ئیداری و ته‌ندروستی هۆشداری توند ده‌ده‌ن.
پێشتر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه ماڵه‌كان بكرێنه نه‌خۆشخانه و تووشبووان له‌ناو ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتین بكرێن.
ئه‌و لێدوانه‌ش له‌كاتێكدایه، كه سه‌ردانی خاڵی سنووری باشماخی كرد، كه دوای ئه‌وه‌ی پتر له دوو هه‌فته بوو هیچ تیمێكی ته‌ندروستی لێ نه‌بوو، هاتووچۆش به شێوه‌یه‌كی قاچاخ له خاڵهكه به‌رده‌وام بوو، بۆیه پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، بازگه‌ی جێگیریان داناوه تا دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به گوێره‌ی داتاكان، له سلێمانی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت كراوه به وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، به‌م شێوه‌یه:
نه‌خۆشخانه‌ی تاهیر عه‌لی والی 45 قه‌ره‌وێڵه.
نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ 150 قه‌ره‌وێڵه.
نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری 100 قه‌ره‌وێڵه.
نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا، 60 قه‌ره‌وێڵه.
كۆی گشتی ئه‌و قه‌ره‌وێڵانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ته‌رخان كراون، 355 قه‌ره‌وێڵه‌یه، له‌كاتێكدا به گوێره‌ی داتای فه‌رمی حكومه‌ت، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا كه ئێستا له سلێمانی تۆماركراوه، 452 تووشبوو هه‌ن، به‌و جۆره‌ش بێت، ئێستا ژماره‌ی تووشبووان 97 زیاتره له ژماره‌ی قه‌ره‌وێڵه ته‌رخانكراوه‌كانی سلێمانی.
د. یاد نه‌قشبه‌ندی، گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك رێكارێكی سه‌ره‌تایی، ژماره‌یه‌ك له‌و تووشبووانه‌ی ته‌نها هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، ره‌وانه‌ی چه‌ند شوێنێكی گه‌شتیاری و هۆتێلیان كردوونه، چونكه ته‌نها پێویستییان به پشكینی رۆژانه هه‌یه و نیشانه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، قۆناغی ئێستا قۆناغی تاكپارێزییه و پێویسته هه‌ماهه‌نگییه‌كی زیاتر له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هاووڵاتیان هه‌بێت، بۆیه باشتره هاووڵاتیان هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان كه‌سابه‌ت و بژێوی ژیانی خۆیان و خۆپارێزی له په‌تاكه رابگرن.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئێستا نزیكه‌ی 30 نه‌خۆش، نیشانه‌ی توندی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێده‌ركه‌وتووه و ژماره‌یه‌كیشیان ته‌ندروستیان ناجێگیره و پێویستیان به چاودێرێ چڕ هه‌یه.
H.B