نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا له دهۆك كرایه‌وه
نه‌خۆشخانه‌كه 100 قه‌ره‌وێله له‌خۆ ده‌گرێت
K24- دهۆك:
له ماوه‌ی 33 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌ی "لالاڤ"ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك كرایه‌وه و ئێستا ئاماده‌یه بۆ پێشوازیكردن له تووشبووانی ئه‌و په‌تایه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌كه 100 قه‌ره‌وێله له‌خۆ ده‌گرێت و ئێستا ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆش.
هه‌روه‌ها گوتی: بینایه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه به كوالیتێكی سه‌رده‌میانه درووستكراوه و ده‌كرێت له داهاتوودا فراوانتر بكرێت و نهۆمی دیكه‌شی بۆ زیاد بكرێت.
پارێزگاری دهۆك داواشی له هاووڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا ئێستا 97 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری پارێزگای دهۆك تۆماركراون.
H.B
