راگەیندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
داوایه‌كیش له هاووڵاتیان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر داخستنی 284 شوێنی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی راگه‌یاند و داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، پابه‌ندی رێكاره‌كان بن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر:
ئەمرۆ شەممە 6/6/2020 لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان، بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، (284) شوێن لە (خواردنگە، بەنزینخانە، ئاریشگەی ئافرەتان، مارکێت، مینی مارکێت، سەرتاشخانە، نانەوەخانە، دوکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە، رونگۆڕ، فرۆشیاری مۆبایل، شیرنەمەنی، جوانکاری ئۆتۆمبێل، گۆشت فرۆش، زێڕینگر، ئوتوی هەڵمی، نووسینگەی خانووبەره، شوێنی گەشتیاری، کۆگا) داخران.
داواکارین لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکارانی پابەندی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەکان بن و هەستیارانە مامەڵە بکەن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستکێش و دەمامك ببەستن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری لە تەندروستی گشتی بكه‌ن و دووچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
6/6/2020
H.B