چوار كەسی دیكە لە دەڤەری راپەڕین تووشی كۆرۆنا بوون
راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، چوار كەسی دیكەی دانیشتووی دەڤەری راپەڕین تووشی كۆرۆنا بوون.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٥٢ و ٣٦ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵ، تووشبووێکیان نیشانەی نەخۆشی ھەیە، تووشبووانی تر ھەمووی بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای ڕانیە.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی سەردەم لە قەزای ڕانیە.
یەك تووشبووی دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان لە چواڕقوڕنە.
وەزارەتی تەندروستی
٦ حوزەیران