له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له داره‌توو كارمه‌ندێكی پۆلیس كوژرا
بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به رووداوه‌كه هه‌بێ كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ته‌قه‌كردن، له ناحیه‌ی داره‌تووی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، كارمه‌ندێكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پۆلیسی هه‌رێم، كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیس، ناوی "سه‌رهه‌نگ عوسمان" بووه، شه‌وی رابردوو له رووداوێكی ته‌قه‌كردن كوژراوه، به‌ڵام ناوبراو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رووداوه‌كه نه‌بووه.
شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه رایگه‌یاند، له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه "سه‌رهه‌نگ عوسمان" به ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به شوێنه‌كه‌دا رۆیشتوونه، له‌و كاته‌شدا فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.