بەھۆی تۆپبارانی توركیا ئاگر لە دەڤەری برادۆست كەوتەوە
تۆپخانەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی پەكەكە تۆپباران دەكەن
K24 - سۆران
تۆپخانەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان لە سنووری ناحیەی سیدەكان تۆپباران كرد و بەوھۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەكە كەوتەوە.
تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری سۆران رایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو تۆپخانەكانی توركیا، سنووری هەردوو گوندی سیران و مێرگەڕەش-یان لە دەڤەری برادۆست تۆپباران کرد، بەوهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوان ناوچەكە کەوتەوە و تائێستاش سوتانی دارستان و پاوانی ناوچەکە بەردەوامە".
بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "ئاگر گەیشتووەتە نێوگوندی مێرگەڕەش و مەترسی سوتان كەوتووەتە سەر خانوو و رەزوباخی هاووڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشكرد: "بەهۆی مەترسیداری ناوچەکەش نە هاووڵاتییانی گوندەکان و نە تیمی بەرگری شارستانی سیدەکان ناتوانن بگەنە شوێنی رووداوەكە و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بدەنی.