كارمه‌ندێكى كۆنترۆڵى كاره‌باى سلێمانى به كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ كارمەندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، كارمەندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى بەناوی (باسم ساڵح عبدولستار) ته‌مه‌ن (59) ساڵ، كارمه‌ند له هۆبه‌ى داتا و زانیارى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 7/6/2020 بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ئه‌ندازیار غالب محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند: "كۆچكردو ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه له ماڵه‌وە به ئۆنلاین ده‌وامى كردوه و كارى كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیارى كاره‌با و به ئۆنلاین نێردراوه بۆ وه‌زاره‌ت".
گوتیشى: "ئێمه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌ركه‌وتن هه‌ر دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا گرووپێك له فه‌رمانبه‌رانمان راسپارد كه نه‌یه‌ن بۆ ده‌وام و له ماڵه‌وه به ئۆنلاین كار بكه‌ن. خوالێشبوو یه‌كێك بوو له‌و كارمه‌ندانه كه له ماڵه‌وه كارى ده‌كرد، هیچ به‌ركه‌وتنى له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانى دیكه نه‌بووه".
جه‌ختیشیكرده‌وه: "ئه‌و گرووپه‌ى ئێستا به‌ئۆنلاین له ماڵه‌و كارده‌كه‌ن و نایه‌ن بۆ ناو فه‌رمانگه".