چوار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

K24 - سلێمانی

وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێكی نوێی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، چوار تووشبووی دیكە لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.

چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 گیانیان لە دەستدا کە پیاوێك و  سێ ئافرەت، دانیشتووی ناو شاری سلێمانین دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ و مانەوە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد گیانیان لەدەستدا.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی

 ٧ حوزەیران ٢٠٢٠