روشتۆ دوای 17 ساڵ نهێنی رۆیشتنی له بارسێلۆنا ئاشكرا كرد
گۆڵپارێزه توره‌كه‌كه ته‌نیا به‌هۆی یه‌ك كه‌سه‌وه بارسێلۆنای جێهێشتووه
روشتۆ رێجبه‌ر گۆڵپارێزه توركه‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای 17 ساڵ هۆكاری جێهێشتنی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی پرێمه‌رلیگ داوایان كردم، به‌ڵام بارسێلۆنا خه‌ونی منداڵیم بوو بۆیه ئه‌و یانه‌یه‌م هه‌ڵبژارد.
روشتۆ رێجبه‌ر له ماوه‌كانی رابردوو به قورسی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاكبووه‌وه، له نوێترین دیمانه‌یدا ده‌ڵێت: یانه‌كانی ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد ئۆفه‌ری گه‌وره‌یان پێشكه‌ش كردم، به‌ڵام كاتێك ئۆفه‌ری بارسیلۆنام پێگه‌یشت نه‌متوانی به نه‌خێر وه‌ڵامی بده‌وه چونكه ئه‌و یانه‌یه خه‌ونی منداڵیم بوو.
رۆشتۆ له 2003 واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز ته‌نیا به‌شداریی له 7 یاری كرد، 6 گۆڵی لێكرا و له 3 یاریش توڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆشتۆ ده‌ڵێت: فرانك ریكارد راهێنه‌ری ئه‌وكاتی بارسێلۆنا زوڵمی له من كرد، په‌راوێزی خستم و نا‌ئومێد و دڵته‌نگی كردم، هه‌ر زوو به منی گوت ده‌رفه‌تی یاریكردنت پێ ناده‌م ئه‌مه‌ش زۆر منی ئازاردا، بۆیه بڕیارم دا خۆم له‌ژێر ده‌ستی ریكارد رزگار بكه‌م و بارسێلۆنام جێهێشت.
روشتۆ گوتیشی: كاتێك گه‌یشتمه بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین ساڵ به‌خێرایی خۆم فێری زمانی ئیسپانی كرد، به‌ڵام كاتێك زانیم له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بم، له پێناو ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆم له هه‌ڵبژارده‌ی توركیا له‌ده‌ست نه‌ده‌م ئه‌و یانه‌یه‌م به‌شێوه‌ی خواستن جێهێشت و دواتر نه‌گه‌ڕامه‌وه بارسێلۆنا دواجار له 2006 به یه‌كجاری له‌و یانه‌یه رۆیشتم.
روشتۆ ده‌شڵێت: كاتێك من له بارسێلۆنا بووم مێسی له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان یاری ده‌كرد، هێشتا بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام زۆرجار ده‌مانبینی ئاستێكی سه‌رنجراكێش پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌مانزانی ده‌بێته ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره له داهاتوو.
له باره‌ی باشترین گۆڵپارێزی جیهان، روشتۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئالیسۆن بێكه‌ری گۆڵپارێزی به‌رازیل باشترینی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
له باره‌ی مه‌ترسیدارترین هێرشبه‌ر كه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، روشتۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به‌بێ هیچ گوومانێك رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دی لیمای به‌رازیلی بوو كه نازناوی دیارده‌یان پێبه‌خشیوه.



