راگه‌یه‌ندراوێك له ته‌ندروستی هه‌ولێره‌وه
تا ئێستا 243 كه‌س له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 10 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێردا هاتووه، "به هاوڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، (10) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "پشکنینی تایبەتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ ئه‌و تووشبووانه كراوه و ئه‌نجامه‌كان نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، ئێستا كۆی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، بوو به 243 كه‌س.
H.B