له‌ دهۆك 2 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

هه‌ردووكیان ئافره‌تن

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 2 كه‌سی دیكه‌ی له‌ پارێزگای دهۆك به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 2 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، 2 ئافرەت تەمەن 48 و 44 ساڵ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون لە کەرەنتین بوون.

دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.

وەزارەتی تەندروستی

7ی حوزەیران 2020

H.B