هێزەکانی عێراق کەرکووکیان کردووەتە سەربازگە

هاووڵاتیان گله‌یی له‌ دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن

K24- كه‌ركووك:

ماوه‌ی 3 ساڵە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ژێر داگیرکاریی هێزە سەربازیەکانی عێراق دان، حکومەت بە بیانوی بوونی چەکدارانی داعش کەرکووکی کردووه‌تە سەربازگە و بەردەوام هێزی بۆ رەوانە دەکات، هاوڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان گلەیی زۆریان لە دۆخەکە هەیە، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن: هیچیان پێی ناکرێت.

لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر هەموو جۆڕە هێرشێك کرایە سەر کورد، یەکێك لە قوربانیەکانی ئەو باودۆخەی کە ئێستا لە کەرکووکە قسەی بۆ کوردستان ٢٤ کردووە و دەڵێت: به‌ر له‌ چەند ڕۆژێك ژمارەیەك چەکدار لەناوەڕاستی شەقامێکی کەرکووك دەستیان شکاندووە و لێیان داوە و یاساش هیچی بۆ نەکردووە.

H.B