هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەدرێت
چاودێران دەڵێن: هه‌وڵه‌كانی ئێستا بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 2018، پێویستە خزمەتی ئافرەتان و دەستەبەری نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەیان لە سەرکردایەتی سیاسی و بڕیاردان بكات، هاوکات كار بۆ ئه‌وه بكرێت ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و کوڵتوورییه‌كان كه ڕێگرن لە پێشکەوتنیان، لاببرێن. چالاكوانانی ئافره‌تانیش باس لەوە دەکەن، یه‌كێك له ئاڵنگارییه‌كان كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافرەتانە له كایه سیاسییه‌كان، ئێستا نوێنه‌رایه‌تیان له په‌رله‌مان به‌راورد به پیاوان، هێشتا لاوازه.
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق بۆ دوای كه‌متر له ساڵێك له هه‌مواركردنه‌وه‌ی، جارێكی دیكه هه‌وڵی هه‌مواری چواره‌می ده‌درێت، هاوكات پرسی سیسته‌می فره بازنه‌یی، یه‌كێكه له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی خزمه‌ت به ئافرەتان ده‌كات و ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بچنه په‌رله‌مان.
له‌باره‌ی ڕۆڵی ئافره‌ت له كایه‌ی سیاسی، سوهه‌یله ئه‌عسه‌م، جێگری سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی عێراقی، ڕایگه‌یاندووه "ئافره‌تانی عێراق بۆ به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاری زۆر ده‌بنه‌وه، كه دیاترینیان كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نوێنه‌ریانه له پۆسته‌كاندا." ده‌شڵێت "به‌هۆی هه‌ژموونی هێزه سیاسییه‌كانه‌وه ئافرەتان ته‌نها له كورسیی كۆتادا خۆیان ده‌بیننه‌وه." هەروەها تەرخانکردنی 25%ی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ ئافرەتان، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بەهێزکردنی پێگه‌ی سیاسی‌یان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە، نه‌وال مووسه‌وی، توێژه‌ری سیاسی ڕایگه‌یاندووه "لە بواری سیاسی‌دا نادادپەروەریی بەرامبەر بە ئافرەتان هه‌یه، به‌جۆرێك ئافره‌تێكی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا نییه، هیچ لایه‌نێكی سیاسی عه‌ره‌بیش ئافرەتانیان بۆ سه‌ركردایه‌تیی فراكسیۆنه‌كانیان هه‌ڵنه‌بژاردووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها سێ ئافرەت پۆستی وه‌زارییان له حكوومه‌تدا وه‌رگرتووه."
هاوكات عه‌باس مووسه‌وی، ڕاوێژكاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كردووه "یاسای هه‌ڵبژاردن بۆ قۆناغی داهاتوو ده‌بێت به‌جۆرێك بێت زۆرترین ڕێژه‌ی به‌شداریی دروست بكات، ده‌بێت هێزه‌كان له‌سه‌ر یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێكبكه‌ون." به‌گوته‌ی مووسه‌وی "هەموارکردنەکە دەخرێته به‌رده‌م چوارچێوەی هەماهەنگی و رێککەوتنی لەسەر دەکرێت، پاشان له هاوپەیمانی به‌ڕێوه‌بردنی دەوڵەت گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت."