له سلێمانی 71 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامی نوێی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 71 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای سلێمانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 71 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 38 پیاو و 23 ئافرەت و 4 منداڵ و 4 کوڕی گەنج و 2 کچی گەنج، 31 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 40 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.
1 تووشبوو دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون،
24 تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن،
1 تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە،
1 تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق،
2 تووشبوو دانیشتووی شاری دھۆك،
یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت،
1 تووشبوو دانیشتووی شارەزوور،
40 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
7ی حوزەیران 2020
H.B