راگەیندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
داوایه‌ك له هاوولاتیان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر داخستنی 151 شوێنی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان راگه‌یاند و داواشی له هاووڵاتیان كرد، پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:
ئەمرۆ یەكشەممە 7/6/2020 لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سنووری پارێزگای هەولێر (151) شوێن داخران.
داواکارین لە سەرجەم دوکان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، پابەندبن بە رینماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکێش و دەمامك ببەستن، بۆ ئه‌وه‌ی لە پێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دووچاری سزادان و داخستنی شوێنەکانیان نەبنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
7/6/2020
H.B